٢٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی کارەبادا دروست بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی کانونی دووەمی 2026، وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگەیاند:" به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، گرفتی پچڕانی كاره‌با له به‌شێک له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دروست بوو و به‌شێوه‌كی كاتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێت ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 19ـی ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بووه.
