کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

٢٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەی گەرماش بە (1 - 3) پلە بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەی گەرماش بە (1 - 3) پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 10 پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی