لەبارەی کەمکردنەوەی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوە دەدرێت

٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی كەمكردنەوە و لابردنی كەلوپەل لە سیستمی بەشەخۆراكدا راست نییە.

ئەمڕۆ شەممە، 24-1-2026، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە باس لە كەمكردنەوە و لابردنی كەلوپەل لە سیستمی بەشەخۆراكدا دەکەن، راستنین.

جەختیشی كردەوە، كە بەشەخۆراك بۆ هەر هاوڵاتییەك بەتەواوی و بەبێ هیچ كەموكورتییەك دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆگەكان یەدەگی باش و پێویستیان تێدایە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی دابەشكردن بەپێی پلانی پەسندكراو.