"ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە درێژنەکراوەتەوە"
٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
ئاژانسێکی هەواڵی سوری رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی درێژكردنەوەی موڵەتی ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) باس دەكرێت راست نییە.
ئەمڕۆ شەممە، 24-1-2026، ئاژانسی فەرمی هەواڵەكانی سوریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە بڵاویکردەوە، ئەوەی لەبارەی درێژكردنەوەی موڵەتی ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) باس دەكرێت راست نییە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) رایگەیاندبوو رێکەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بۆ ماوەی یەك مانگ درێژكراوەتەوە.
