ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشق درێژکرایەوە
٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
ئاژانسێکی هەواڵی رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 24-1-2026، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا درێژکرایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاکو ئێستا هەسەدە و حکومەتی سوریا درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان بە فەرمی رانەگەیاندووە، بەڵام بە گوێرەی ئاژانسەکە، ئاگربەستەکە لانیکەم بۆ ماوەی مانگێک درێژ کراوەتەوە.
