٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 - 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2- پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
