عەبدوڵا ئۆجـەلان هاتە دەنگ

٢٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: دەوڵەتی سەربەخۆم ناوێت، بەڵکو "کۆماری دیموکراسی"م دەوێت، کە کورد تێیدا مافی هەبێت.
رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە باس لەوەش دەکات، نابێت کورد لە سوریا ببێتە داردەستی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

ئاماژە بەوەش دەکات، کورد لەگەڵ دەوڵەتی سوریا رێکبکەوێت، بەڵام بە مەرجی "دیموکراسیی خۆجێیی.

دەشڵێت، دەتوانێت قسە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بکات، بۆئەوەی بچنە ژێر باڵی ئەم چارەسەرە.