مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک ئەمڕۆ کۆدەبنەوە

٢٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆببنەوە و رێككەوتنی دیمەشق و هەسەدە تاوتوێبکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی کانونی دووەمی 2026، بڕیارە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لە هەولێر کۆببنەوە و سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتیی ئەمدواییەی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق گفتوگۆ بکەن.

هاوکات، كۆبونەوەكە بە یەكلاكەرەوە دادەنرێت و تێیدا رێككەوتنە 14 خاڵییەكەی نێوان حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكرات تاوتوێ دەکەن و هەندێک لەو وردەكارییانەی كە هەردوولا سەرنجیان لەسەری هەیە یەکلادەکەنەوە.