دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، دوورخستنەوەی 24 کاندید پەسەند کراوە و بڕیاردراوە بە گەڕاندنەوەی 4 کاندیدی دیکە

٢١ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دادگای باڵای فیدراڵیی، بە فەرمی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردووە و بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی چوار كاندید، كە مەلا بەختیار یەكێك لە دیارترین ئەو كاندیدانەیە كە بە فەرمی دورخراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانونی دووەمی 2026، دادگای فیدراڵیی رایگەیاند، لە دوو دانیشتنی تایبەت لە بەرواری 19 و 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەچووە، بڕیاری کۆتایی لەسەر 28 تانە دا کە لەلایەن ئەو کاندیدانەوە پێشکەشکرابوون کە ناویان لە لیستی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆککۆماردا نەبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆی 28 تانە، بڕیاری دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردووە، بڕیاریشی داوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دورخستنەوەی چوار کاندیدی دیکە و بە شایستەی زانیون بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

وتیشی، ئەو كاندیدانەی كە گەڕاونەتەوە بۆ كێبڕكێكە بریتین لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا، سالم حەواس.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوودا، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە و تا ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە، نزیکەی 81 کەس سیڤی خۆیان پێشکەش کردبوو، كە مەلا بەختیار یەكێک بوو لەكەسانەی خۆی كاندیدكرد بوو، لەكاتێكدایە یەكێتی بە فەرمی نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكرد، لەلایەكی دیكەشەوە پارتیش هەر یەكە لە فوئاد حسێن و نەوزاد هادی كاندید كردووە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، لیستی کۆتایی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بەم شێوەیەیە:

1- شوان حەوێز فەریق نامیق

2- ئەحمەد عەبدوڵا توفیق ئەحمەد

3- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری

4- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵا

5- ئاسۆ فەرەیدون عەلی

6- سامان عەلی ئیسماعیل شالی

7- سەباح ساڵح سەعید

8- عەبدوڵا محەممەد عەلی زاهیر

9- عەبدولەتیف محەممەد جەمال ڕەشید شێخ محەممەد

10- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حلێوی

11- نزار محەممەد سەعید محەممەد کەنجی

12- سەردار عەبدوڵا مەحمود تایمز

13- فوئاد محەممەد حوسێن بەگ

14- موسەننا ئەمین نادر

15- نەوزاد هادی مەولود

16- خالید سدیق عەزیز محەممەد

17- ئازاد مەجید حەسەن

18- رافیع عەبدوڵڵا حەمید موسا

19- سالم حەواس عەلی