ڕێپێوان بەرەو رۆژئاوای کوردستان

٢٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتیی گەلەکەمان..

لەم چرکەساتە مێژووییەدا گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، لەبەردەم گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی و پرۆسەی قڕکردن و کۆمەڵکوژیدایە،

لەم سۆنگەیەوە و لەژێر دروشمی "یان بەیەکەوە دەژین، یان بەیەکەوە دەمرین" داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین، لە هەموو شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەدابڕاوەکان خۆیان ساز و ئامادە بکەن بۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرەو رۆژئاوا.

هاوکات داوا لە هەموو حیزبەکان دەکەین بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، بە شێوەیەکی فراوان بەشدارو پشتیوانی چالاکییەکەبن.

هەروەها داوا لە مێدیاکان دەکەین لە چوارچێوەی گوتارێکی هاوبەشدا ببنە بەشێک لەم چالاکییە جەماوەرییە.

لە هەمان کاتدا، داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکەین، بکەونە ناو چالاکیی جۆراوجۆری جەماوەری و دبلۆماسی و سیاسیی بەردەوام، لە پێناو پاراستی گیانی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا.

تێبینی/ لە بەرنامە و کاتی ڕێپێوانەکە ئاگادارتان دەکەین.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاوڵاتیانی باشور

نوێ دەکرێتەوە...