"سوپا لە ئامادەباشیدایە"
٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی تیمی پاراستنی سەرۆک لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون و هێزە چەکدارەکانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی کانونی دووەمی 2025، وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا رایگەیاند، بە مەبەستی زامنکردنی سەروەریی وڵات، هێزە چەکدارەکان لە سەرجەم ناوچەکانی ڤەنزوێلا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و "ئیستینفار"ـەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) لە زاری وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیاوە رایگەیاند، زیاتر لە 30 هەزار سەربازی سوپای کۆڵۆمبیا لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ڤەنزوێلا جێگیرکراون.
وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان ئەولەویەتیان داوە بەو ناوچانەی کە دوو رێکخراوی قاچاغچییەتی ماددە هۆشبەرەکانی تێدا جێگیرە.
