ئاژانسێکی ئەمریکی: ترەمپ فەرمانی بۆردوومانکردنی ڤەنزوێلای داوە

٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئاژانسێکی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەوە رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا رێگەی بە سوپای ئەمریکا دا هێرشی زەمینی لە ڤەنزوێلا ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ شەممە، 3-1-2026، ئاژانسی "سی بی ئێس نیوز"ـى ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، چەند رۆژێک پێش وادەی خۆی رێگەی بە سوپای ئەمریکا دا هێرشی زەمینی لە ڤەنزوێلا ئەنجام بدات.

بە وتەی سەرچاوەکە، پلاندانەرانی سەربازی سەرەتا بیریان لەوە کردبووەوە، کە ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی کریسمس دەستپێبکەن، بەڵام دواخرا چونکە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە نەیجیریا، دواتر بەهۆی خراپی کەشوهەوا دووبارە دواکەوتەوە تا ئەمڕۆ.