٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند:" پێویستە ترەمپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی دۆخی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ".
ئەمڕۆ هەینی 2ـی کانونی دووەمی 2026، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند:" بە هەڵوێستی بەرپرسانی ئیسرائیل و ترەمپ، پاشخانی رووداوەکە روون بووەوە" و "ئێمە هەڵویستی کاسبکارانی ناڕازی لە کەسانی تێکدەر جیا دەکەینەوە ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ ئەم سەرکێشییەی دەستپێکردووە، پێویستە ئاگاداری سەربازەکانیان بن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، قسەکانی عەلی لاریجانی دوای ئەوە دێت کە ترەمپ رایگەیاند:" ئەگەر ئێران تەقە بکات و بە تووندوتیژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دێت" و دەشڵێت: " ئێمە ئامادە و پڕچەکین و ئامادەی جووڵەین ".
