٣٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفربارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی کانونی یەکەمی 2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان .سەنتەری پارێزگاکان هەتا سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .
سبەىنێ چوارشەممە 31ـی کانونی یەکەمی 2025، کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر ) بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە بۆ سبەی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی
.jpg&w=3840&q=75)