٢٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات و خێرای با لەگەڵ بارانبارین بە چالاکی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی کانونی یەکەمی 2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەبارەت بە بەفر بارینیش لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیا جیاکانی دیکە (سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆلەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و بەفر باریندان.
ئاماژەی بەوەشکرد، وادەی کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئەم شەپۆلی باران و بەفربارینە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە .
سبەینێ دووشەممە 29ـی کانونی یەکەمی 2025، کاریگەری شەپۆلی باران و بەفربارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ کەشی ناوچەکە تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێنەوە، دووبارە بارانبارین و بەفربارین لەسەرجەم ناوچەکان دەست پێدەکاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە، تا رۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی کەش بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
