٢٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌ستنی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانه‌وه ئاگاداریدەداتە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی کانونی یەکەمی 2025، پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، ئاگاداری ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله چڕه‌ی به‌فربارینه‌وه، هاتنه خواره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ ئاستی زۆر نزم، رێگاكان بونه به‌سته‌ڵەک و شه‌خته هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ئەسته‌مه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاتووچۆ له‌هه‌ریهکك له رێگاكانی: لۆفه‌كانی سه‌فین، گه‌رۆته، رێگای سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه - هیران، رێگای سه‌ره‌كی لۆفه‌كانی زینه‌تیر، رێگای سه‌ره‌كی ئاقوبان ئه‌سته‌م بووه و به‌شێكیشیان داخراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه و پێشبینیده‌كرێت، له‌ئێواره‌ی سبه‌ینێوه به‌فربارین چڕتر ببێته‌وه و سه‌نته‌ری شاره‌كان بگرێـته‌وه.
