بەهۆی بەفربارینەوە لە دوێنێوە 7 کەس گیریانخواردووە
٢٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری قەزای سیدەکان، گروپێکی شاخەوانی کە لە 7 کەس پێکهاتوون، لە شەوی ڕابردووەوە گیریان خواردووە و تا ئێستا نەتوانراوە ڕزگار بکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم گروپە 3 ئۆتۆمبێلیان پێیە و لە سنووری گوندی "بێرکمە" و ڕێگای کوێستانەکانی "کێلەشین" بەهۆی بەفرێکی زۆر و داخرانی ڕێگاکانەوە گیریان خواردووە و بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بەردەوامی بەفربارین، سەرجەم ڕێگاکانی هاتووچۆیان لێ بڕاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دابەزیون.
