ئاگاداریەک لە کەشناسیەوە سەبارەت بەو ناوچانەی بەفری لێ دەبارێت

٢٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند:" ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری شەپۆڵی سەرما و باران لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی هەبێت ".

ئەمڕۆ شەممە 27ـی کانونی یەکەمی 2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆڵی سەرما و باران لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی هەبێت، بەفر لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی دەبێت، ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و کڕێوەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچانەی پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمشەو بەفر و کڕێوەی هەبێت ( سیدەکان - حاجی ئۆمەران - ناوچە سنوریەکان - شیلادزێ - دێرەلوک - دەڤەری بارزان - مێرکەسور - پێنجوین و چەند ناوچەیەکی دیکە )