٢٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا، پەیامێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڵاوكردووەتەوە و تیایدا دەڵێت: "ئەمشەو، بە فەرمانی من وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمریکا هێرشێکی بەهێز و کوشندەی لە دژی گەندەكانی داعشی تیرۆرست لە باکوری رۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا".
ترەمپ لە بڵاوکراوەکەدا دەڵێت: "پێشتر هۆشداریم دا بەو تیرۆریستانە ئەگەر واز لە سەربڕینی مەسیحییەکان نەهێنن باجێکی قورس دەدەن و ئەمشەو بە كرداری ئەوە روویدا، وەزارەتی جەنگ گورزێكی وردی وەشاند، كە تەنها ئەمریکا دەتوانێت ئەنجامیبدات".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەژێر سەرکردایەتی مندا وڵاتەکەمان رێگە نادات تیرۆری ئیسلامی توندڕەو گەشە بکات، خوای گەورە سوپاكەمان بپارێزێت و جەژنی کریسمس لە هەمووان پیرۆز بێت، بە تیرۆریستە مردووەکانیشەوە، ئەوانەشی كە ژمارەیان زیاد دەکات ئەگەر کۆمەڵکوژیەکانیان دژی مەسیحییەکان بەردەوام بێت".
