٢٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، میکانیزمێکیان دیاریکرد بۆ پۆلێنکردنی "هەژار"ـی خێزانەکان بەپێی داهاتی مانگانەیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی کانونی یەکەمی 2025، عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند :"هێڵی هەژاری بۆ هەر تاکێک مانگانە "137" هەزار دینارە، ئەگەر داهاتی تاکێک لەو ژمارەیە زیاتر بێت، ئەوا بە هەژار دانانرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ژمارەی ئەندامانی خێزانێک پێنج كهس بێت، ئەوا هێڵی هەژاری بۆ خێزانەکە "700" هەزار دینارە،ئەگەر داهاتی خێزانەکە مانگانە لە "700" هەزار دینار کەمتر بێت، ئەوا خێزانێکی هەژاره، بەڵآم ئەگەر داهاتەکە "700" هەزار زیاتر بێت ئەوان بە خێزانێکی هەژار دانانرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی عێراق لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری جێبەجێکردوە، بەو پێیەی ڕێژەی هەژاری لە 23% بۆ 17.5% کەمبووەتەوە، کە بریتی بوە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کارتی بەشەخۆراک و پاڵپشتیکردنی هەژاران لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی.
