٢٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ڕۆشنبیری ژاپۆنیەکان و نهێنی نوشتانەوەکەیان
لە کلتوری ژاپۆنیدا نوشتانەوە، یاخود (ئۆجیگی - ojigi) ئەو وشەیەیە کە ژاپۆنیەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەم کردارە نەریتیەیان.
بەپێێ حاڵەتەکە جۆری نوشتانەوەکە دەگۆڕێت، دەکرێت جوڵەیەکی بچوکی سەربێت یاخود نوشتانەوەیەکی قوڵ لە بەشی کەمەرەوە، نوشتانەوەیەکی قوڵ بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ سەر بەرزکردنەوە نیشانەی ڕێزگرتنە، لەهەمان کاتدا جوڵەیەکی بچوکی سەر نیشانەی فەرمی نەبوونە.
لە ژاپۆن دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتەی جەستەیی ( وەک تەوقەکردن و لەباوەشگرتن )، لەجیاتی ئەوە نوشتانەوەیان بۆ کەسی بەرامبەر باوە و دەگەڕێتەوە بۆ باو باپیرانیان، ئەم نوشتانەوەیە دەربڕینی ئەوەڕی ڕێزە لە مەودای کەسیی و خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی لای ژاپۆنیەکان کە تەنانەت لەنێو خێزانەکانیشدا لە شوێنە گشتیەکاندا.
لەجیاتی تەوقەکردن یاخود لەباوەشگرتن پشت دەبەستن بەو جۆرە نوشتانەوە بەناوبانگە، کە نەریتێکە دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی بودی و کۆنفۆشیۆس لە نێوان سەدەکانی( 5 – 8 )ـی زاینیدا ،کە لەسەر بنەمای پاراستنی مەودای کەسیی و ڕێزگرتن لە کەسی بەرامبەر دانراوە.
هەرچەندە کاریگەری لەژێر کاریگەری وڵاتانی دیکە تەوقەکردن لەکاتی کۆبوونەوە فەرمیەکان و لەکاتی کاردا بووەتە حالەتێکی دیاری جیاواز لە نەریتەکەیان، بەڵام نوشتانەوەی ژاپۆنیەکان هەمیشە سومبولی ڕێزگرتنیانە لە کەسانی بەرامبەر و خێزانەکان.
نوشتانەوە لە کلتوری ژاپۆنیدا زیاد لە چەن واتایەکی هەیە و تەنها بۆ سڵاو کردن نیە، وەک:
• سڵاو کردن
• ماڵئاوایی کردن
• لە سەرەتای یاخود کۆتایی چاوپێکەوتنێکدا
• دەربڕینی پێزانین و سوپاسکردن
• پیرۆزبایی کردن لە کەسێک
• داوا کردنی شتێک لە کەسێک
• بابەتی ئایینی
• نیشاندانی بەزەیی
• دەربڕینی پێزانین و بەرز نرخاندن
• دەستپێکردنی ڕێوڕەسمێکی فەرمی
• لەکاتی چوونە ژوورەوە یاخود چوونە دەرەوە لە (دۆجۆ) هۆڵی هونەرە جەنگیەکان
