"نیازباشی بەس نییە و دەبێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنەوە"

٢٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق رایگەیاند، نیازباشی بەس نییە و دەبێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی کانونی یەکەمی 2025، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی واشنتن سەبارەت بە پاشەڕۆژی گرووپە چەکدارەکان لە عێراقدا روونە و دەبێت چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان بەرەو داماڵینی چەک بڕوات، کە ئەمەش پەرەسەندنێکی ئەرێنی و هاندەرە، بەڵام تەنیا لێدوانی نیازباشیی بەس نییە و دەبێت کردار هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێزانینی قووڵی بۆ دانایی و سەركردایەتیی مەعنەوی مەرجەعییەت" دەردەبڕم و هەمیشە وەک قیبلەنمابوون بۆ نەتەوەکە ".

وتیشی، پڕۆسەی داماڵینی چەک دەبێت گشتگیر بێت و بەبێ گەڕانەوە جێبەجێ بکرێت، پێویستە ئەم پڕۆسەیە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هەموو گرووپە چەکدارەکان لەخۆ بگرێت و گواستنەوەیەکی رێکوپێک و یاسایی بۆ ئەندامەکانیان بەرەو ژیانی مەدەنی زامن بکات، ئەمەش دەبێت لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیی روون و پابەندکەردا بێت ".