غەززە لە لەناوچوونەوە بۆ ناوەندێکی گەشتیاری جیهانی
٢٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی پڕۆژەیەکیان بۆ غەززە بە ناوی "Sunrise" (کە بە واتای ڕۆژهەڵاتن یان گەلاوێژ دێت) ئامادە کردووە.
بەپێی پلانی پرۆژەکە، کە جارید کوشنەر زاوای دۆنالد ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، ماوەی کۆتا 45 ڕۆژی ڕابردوویان تەرخانکردبوو بۆ ئامادەکردنی پرۆژەکە، بە بودجەیەکی 112 ملیار دۆلاری لە ماوەی "10" ساڵی داهاتوودا، غەززە دەکرێتە شوێنێکی شاهانە و ناوەندێکی گەشتیاریی جیهانی و تەکنەلۆژی.
ترەمپ پڕۆژەکەی پەسەند کردووە و باس لەوە دەکرێت پڕۆژەکە پێشکەشی تورکیا، میسر و وڵاتانی دەوڵەمەندی کەنداو کراوە.
