"ئێران ئامادەیە بۆ هێرشی نوێی ئەمریکا"

٢١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: تاران ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا یان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان لە دژی وڵاتەكەی بەدوور نازانێت. دەشڵێت: ئێران بە تەواوەتی ئامادەیە، بگرە ئامادەترە لە رابردوو.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی "روسیا ئەلیەوم" رایگەیاند: "ئەو ئامادەکارییە نیشانەی خواستی شەڕ نییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی رێگریکردنە لێی، باشترین رێگە بۆ بەدیهێنانی ئەوە، ئامادەکارییەکی باشە بۆ هەر سیناریۆیەکی چاوەڕوانكراو".
وتیشی، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەكەی زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە، بەرنامە ئەتۆمییەکە لەناو نەچووە، تاران هێشتا پابەندە بە مافی پیتاندن، لەگەڵ ئامادەیی بۆ پێشكەشكردنی گەرەنتی تەواو بەوەی سروشتی ئاشتیانەی بەرنامەکە پشتڕاست بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "راستییەکە ئەوەیە کە دامەزراوەکانمان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا تەکنەلۆژیاکەمان هەیە و ناتوانرێت تەکنەلۆژیا بۆردومان بکرێت".