یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاریکرا

٢٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ناوەندی گەردونناسی میسڕ لە نوێترین شیکردنەوەی گەردوونناسی خۆیدا، وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کرد و دەڵێت، رۆژی 19ی شوباتی 2026، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی گەردونناسی میسڕ، رۆژی 19ـی شوباتی 2026، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری کراوە، هەر بەپێی لێکدانەوە گەردوونناسییەکان، مانگی رەمەزانی ساڵی 2026، تەنها 29 رۆژ دەبێت و تەواوکاری 30 رۆژ نابێت.

هاوکات لە بەشێکی تری شیکردنەوەکەدا هاتووە، کە رۆژی 20ـی ئازاری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ناوەندە گەردوونناسییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و ئەستێرەکان وادە شەرعییەکان دەستنیشان دەکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دوای بینینی مانگ لە شەوی پێش رەمەزان لەلایەن لیژنە باڵاکانی بینینی مانگەوە دەدرێت.