ئەم ئێوارەیە لە گەرمیان چی روویدا؟

١٩ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندێکی سنووری گەرمیان شەڕەتەقە لەنێوان دوو لایەندا روویدا و بەهۆیەوە 10 کەس بوونە قوربانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی خاڵەبەگی سنووری گەرمیان بەهۆی هەبوونی کێشە لەسەر زەوی و زار لەنێوان دوو لایەندا شەڕە تەقە روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا بە ناوەکانی: فەرەیدوون حەسەن، فەرهاد حەسەن کە برای یەکترن و نەوزاد محەممەدیش کە ئامۆزایانە، هەروەها کەسێکی دیکەش کە تاکو ئەم ساتە ناسنامەکەی ئاشکرا نییە.

پۆلیسی گەرمیانیش رایگەیاند، شەش کەسیش لە شەڕەکەدا برینداربوون، کە برینەکانیان مەترسیدارە و هەر بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو دوو لایەنەی شەڕەتەقەکە لەنێوانیاندا روویداوە خزمی یەکترن و لەیەکەوە نزیکن و دانیشتووی هەمان گوندی ناوبراون.