پەیامێکی گرنگ لە ئەمریکاوە بۆ هەرێم

١٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا په‌یامێكى گرنگى له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "هەرێمی کوردستان وەک دەروازەیەکی چالاک‌ و گرنگ دەبینین بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تا لەو رێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق".

کەیتلن پایپەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەوەکالەت، له‌گه‌ڵ سەرۆک‌ و نوێنەرانی ژوورەکانی بازرگانی‌ و پیشەسازییه‌كانى هەر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پایپه‌ر رایگەیاندووە: "ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان‌ و هاندانی کۆمپانیاکانمان بۆ وەبەرهێنان لەناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە وه‌ك ئه‌مریكا هەرێمی کوردستان وەک دەروازەیەکی چالاک‌ و گرنگ دەبینین بۆ کۆمپانیاكانمان تاوه‌كو لەو رێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق".