لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌بارەی كڕینی كاڵا له‌ ئه‌مه‌زۆن فه‌توایه‌كی ده‌ركرد

١٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لەبارەی شەرعی بوون یان نەبوونی فرۆشتنی کەلوپەلی ئەمەزۆن یەکیتی زانایانی کوردستان فەتوایدا و رایگەیاند، ئەگەر کەلوپەلەکان دیار بن و ئاشکرابن لەبەرچاوی فرۆشیار ئەوە دروستە، بەپێچەوانەشەوە دروست نییە و حەرامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی کانونی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی فرۆشتنی کەلوپەلی گەڕاوەی ئەمەزۆن بڕیاری داوە ئەگەر کەلوپەلەکان دیاربن و ئاشکرا بن لەبەرچاوی فرۆشیار ئەوە دروستە، بەڵام ئەگەر بازرگانان یان کەسانێک ئەم کارتۆنە کەلوپەلە بە ناڕوونی بفرۆشن بێ ئەوەی بزانرێت چی تێدایە و نرخی کەرەستەکان چەندە، بەبێ کردنەوەی کارتۆنەکە بفرۆشرێت، ئەوە دروست نییە و حەرامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کڕیار و فرۆشیار لەسەر ئەوە رەزامەندیش بن کارتۆنەکە نەکرێتەوە و مامەڵەی پێوە بکەن، دروست نییە لەبەر ئەوەی پێویستە مامەڵەکردن لە رووی شەرعەوە دیار و روون بێت و کەلوپەلەکە لەبەرچاو بێت

ئەمەش لەکاتێکدایە، فرۆشتنی کەلوپەلی گەڕاوەی ئەمەزۆن لە جۆره‌كانی، ئه‌لیكترۆنی، میكس، پۆسته‌ی گه‌ڕاوەی (DHL) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لایڤی تیکتۆک بووەتە دیاردە، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بازرگانان و هاوڵاتیان پرسیاریان لەلا دروست ببێ سەبارەت بە حەرام و حەڵاڵی ئەو مامەڵانە.