١٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
نوێنەری تایبەتی ترەمپ رایگەیاند، عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن و کۆنگرێسمانێک بەڵێنی ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی کانونی یەکەمی 2025، جۆو ویڵسۆن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان وێنەیەکی خۆی و مارک ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکای لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان دەربارەی عێراق ئەنجام دا.
لە وەڵامیشدا، مارک ساڤایا نووسینەکەی کۆنگرێسمانەکەی پۆست کردووەتەوە نووسیویەتی:" دیدارێکی مەزنی لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆو ویڵسۆن ئەنجام دا و ئێمە عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن ".
جۆ ویڵسۆن ئاماژەی بەوەشکرد:" خۆشحاڵم کار لەگەڵ ساڤایا بکەم بۆ ئەوەی عێراق ببێتەوە بە وڵاتێکی مەزن و لەدەست ئێران ڕزگار بکرێت، هیچ کەسێکیش نیە بتوانێت لە دۆناڵد ترەمپ باشتر کار لەسەر ئەو دۆسیەیە بکات ".
.
