١٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەناو سیستمی كۆبۆنی به‌شه‌خۆراكدا زیاتر له چوار ملیۆن ناوی ناڕاسته‌قینه‌و دووبارە دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ـی کانونی یەکەمی 2025، ئه‌سیر داود غرێری، وه‌زیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی و ئیراده‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ک كه گومانی گه‌نده‌ڵی لێبكرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رده‌م دادگا.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌رچه‌رخانێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن و كۆمه‌ڵێک به‌رنامه و خزمه‌تگوزاری ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێشتر نه‌بوون، ئه‌وه‌ش سنوورێک بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان داده‌نێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر له چوار ملیۆن و 400 هه‌زار ناوی دووباره و وه‌همی و ناراستی له كۆبۆنی خۆراكدا ئاشكراكراون كه له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن بریكار، خێزان یاخود فه‌رمانبه‌ری په‌یوه‌ندیداره‌وه، هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌وه نه‌دراوه.
