زیاد لە 26 هەزار کەس لە عێراق هاوسەرگیریان کردووە لە مانگی 11ـدا
١٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند, زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە مانگی ڕابردوودا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی کانونی یەکەمی 2025، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری له مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەیشتوەتە 26 هەزار و 129 گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابوونەوە پێنج هەزار و 805 حاڵەت بووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژهی بهوهشكرد، بەغدا لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابونەوە دێت، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی (بەغدا /ڕەسافە) سێ ههزار و 961 گرێبەستی هاوسەرگیری و ههزار و 239 حاڵەتی جیابونەوەی تۆمارکردوە.
