سانای تاکایچی سێیەم بەهێزترین خانمە لە جیهاندا

١٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سانای تاکایچی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لەسەر لیستی 100 کاریگەرترین خانمی جیهان بۆ ساڵی 2025.

ڕیزبەندییەکە لەسەر بنەمای کاریگەری ئابووری یاخود کاریگەریان لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی ئەم خانمانە سەرکردایەتی دەکەن، هەروەها ئاستی ناوهێنانی لە میدیاکاندا بەپێی ئە وکارانەی ئەنجامیان داوە.

ڕۆژنامەی فۆربێس ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکایچی، یەکەم خانمە سەرۆکایەتی حکومەتی ژاپۆن دەکات لە وڵاتێکدا کە بەرهەمی ناوخۆیی دەگاتە چوار ترلیۆن دۆلار.

سیاسەتەکانی تاکایچی "کاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت لەسەر هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و سەقامگیری پیشەسازییە جیهانییەکان"، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی پەرەسەندنی وڵاتەکە بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.

سەبارەت بە دوو پلەکەی دیکە، پلەی یەکەم و دووەم، لەچاو ساڵی ڕابردوو وەک خۆی ماوهتەوە کە ئۆرسولا ڤۆن دێر لایێن سەڕۆکی کۆمیسیۆنی ئه وروپا پێشه نگی گرتووه و لە پلەی یەکەمدایە، هاوکات کریستین لاگاردی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا له پلەی دووەم دێت، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاش لە پلەی چوارەمدا دێت، دوای ئەویش کلاودیا شەینبام، سەرۆکی مەکسیک دێت لە پلەی پێنجەمدا، هەروەها لە لیستەکەدا خانمە سەرکردە دیارەکان و سیاسەتمەدارەکانی ئەو وڵاتانەی کە ئابووریی گەورەیان هەیە لەخۆدەگرێت.