هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەشدەکرێت
١٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستکراوە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی سێشەممە بەرواری 16-12-2025، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
