نرخی زێڕ بەرزبووەوە

١٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15-12-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 336 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 745 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 867 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 908 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 990 هەزار دینارە.