١٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمەباران و بەفر هەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچە جیا جیاکان، لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی سەنتەری پارێزگاکان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 -2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
