بەغدا 24 ملیاری بۆ هەرێم نارد

١٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، حکومەتی عێراق سێهەمین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی رەوانە کردووە کە بڕەکەی زیاترە لە 24 ملیار دینار.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق سێهەمین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی رەوانە کردووە کە بڕەکەی 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە.

وتیشی: "پارەکە نێردراوە، تەنیا رێکارە تەکنیکی کارگێڕییەکان ماون بۆ ئەوەی بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت".

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی لەبارەی شێوازی دابەشکردنی پارەکە ئاشکرایکرد، لەو بڕە پارەیە حەوت ملیار و 750 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی هەولێرە، نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سلێمانییە و هەروەها حەوت ملیار دینار بۆ جوتیارانی دهۆکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق تاکو ئێستا سێ گوژمە پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام هێشتا زیاتر لە 250 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیاران ماوە کە لەلایەن بەغداوە رەوانە بکرێت.