١٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری نەینەوا رایگەیاند، پزیشکێک لە شاری موسڵ هاوسەرەکەی بە بەنزین دەسووتێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-12-2025، محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوێنێ شەممە لە گەڕەکی نەڕگاڵ پزیشکێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بەنزینی بە هاوسەرەکەیدا کردووە و ئاگری تێبەردا.
وتیشی، لە ئێستادا ژنەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی موسڵ چارەسەر وەردەگرێت و هاوسەرەکەشی دەستگیرکراوە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەواش رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، سەرەتا جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکاندووە و دواتر بەنزینی بە رووخساریدا کردووە و ئاگری تێبەرداوە، بەو هۆیەوە رووخسار و دەستی سووتاوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە.
