ئەمشەو دۆخی کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و نمه بارانی پچڕپچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك كات به شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت. ده‌شڵێت: "ئه‌مشه‌و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پێشبینی بوونی ته‌م ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كرێت نمه‌بارانی پچڕپچڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و هه‌ندێك كات به شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت".
وتیشی: "بۆ ئه‌مشه‌و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پێشبینی بوونی ته‌م ده‌كرێت".
باسی لەوەشکرد، له 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له پیرمام باریوه كه 11 میلیمه‌تر بووه.
