لەبارەی دەوامی قوتابخانەکانی چەمچەماڵەوە نوێتریین زانیاری گەیشت

١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند: "لەسەر ئەوە كۆكین کە دۆخی سنوورەكە هی ئەوە نییە قوتابییان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان".

عەبدوڵڵا حەمەكاكەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە میدیاكانی راگەیاند: "لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كۆبووینەوە و هەمووان كۆكبووین لەسەر ئەوەی دۆخی سنوورەكە هی ئەوە نییە قوتابییان بگەڕێنەوە قوتابخانەكان".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێكی خێزانەكان لە ماڵانی دیكەدا دەژین، قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و كتێب و پێداویستی بەشێكی قوتابییان لەناوچوون، زیان بەر بەشێكی قوتابخانەكان كەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكرێت پاشان بڕیاری دەوام دەدرێت.

لە دوای لافاوەکەی چەمچەماڵەوە کە زیانی زۆری بە بەشێکی قوتابخانەکان، شەقام و ماڵانی سنووری ناوچەکە و ناحیەکانی دەوروبەری گەیاند، دەوام لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە راگیراوە.