بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە لە چەند ناوچەیەک.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ هەیە تاکو ئێوارە هەروەها، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی