"بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش دەبارێت"

١٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلی بارانبارین تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی دێمی زستانی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنوری و بەرزەکان بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زۆربەی ناوچەکان رێژەیەکی باش باران ماوە و هەندێک ناوچەش مامناوەند.