بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوکە کەمپینێک لە سلێمانی دەستیپێکرد

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستپێکراوە و رێکخەرانی کەمپینەکەش دەڵێن، هەمووان لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەش دەتوانن بەشداربن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی کانونی یەکەمی 2025، لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، کەمپەینەکە بە بەشداریی مامۆستایانی ئایینی، هونەرمەندان، رێکخراوەکان و چین و توێژە جیاوازەکان دەستیپێکرد و کەمپینەکە 10 رۆژ دەخایەنێت.