شارەزایەکی کەشناسی: لە هەموو ناوچەکان پەڵەی داوە

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی چەند رۆژی رابردوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە هەموو ناوچەکان پەڵەی داوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی چەند رۆژی رابردوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە هەموو ناوچەکان پەڵەی داوە".

وتیشی: "شەپۆلی درێژخایەنتر و بەهێزتریش لە زستان و بەهاری ئەمساڵ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".