عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی مه‌جید ئه‌حمه‌د لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی کانونی یەکەمی 2025، كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و عومره‌كاره خەڵکی شاری دهۆكه، ته‌مه‌نی له سه‌روی 64 ساڵ بووه، ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لە شاری مەککەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌پێی ئاماره‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، له ماوەی ئه‌مساڵدا 12 عومرەکاری کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە سعودیەوە کۆچی دواییكردووه.
