عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی داخست

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی خراپی كەشوهەوا داخرا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان دادەخات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای باشتربوونی بارودۆخی کەشوهەوا، فڕۆکەخانەکە دووبارە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە.