١٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دوێنێ سێشەممە بۆ 9ـی بەیای ئەمڕۆ چوارشەممە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی کانونی یەکەمی 2025، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دوێنێ سێشەممە بۆ 9ـی بەیای ئەمڕۆ، زۆرترین بڕی بارانبارینی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەرزنجە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە بە تۆمارکردنی 206.5 ملم باران، دوای ئەویش چوارتا دێت بە 201 ملم، لە تەکیەش 173.5ملم باراب باریوە.
زۆرترین بڕی بارانبارین (بە ملم):
سلێمانی:
بەرزنجە: 206.5
چوارتا: 201
تەکیە: 173.5
هەولێر:
حاجی ئۆمەران: 27.2
کۆیە: 22.7
نازەنین: 19
هەڵەبجە:
سیروان: 95.3
سەنتەری هەڵەبجە: 92.5
بیارە: 73
پارێزگای کەرکوک و گەرمیان:
مەیدان:88.8
کەلار: 76.6
کفری: 74.4
دهۆک:
زاخۆ: 18.5
بجێل: 13
دێرەلوک: 11
