وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین و لافاو ئاشکراکرا

١٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردبوو بەرەو کۆتایی دەچێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆی ناوچەکە بە گشتی هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردبوو بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام ناجێگیری کەش هەندێک جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمەباران لە هەندێک کاتدا هەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

راشیگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 10 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی