سودانی بڕیاریدا هاوکاری هەرێم بکات
١٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، پارەی فریاگوزاری تەرخانبكهن بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
محهممهد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی و پاڵپشتی بۆ ههرێمى كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەتی داراییشى راسپاردووه پارەی فریاگوزاریی تەرخانبکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەرێم بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبووە و بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاوڵاتییەک.
