کێڵگەیەکی گەورەی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت
٨ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
عێراق بەرهەمهێنانی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2 لە بەسڕە راگرت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە بۆرییەکی هەناردەکردندا.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی کانونی یەکەمی 2025، ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند، بەهۆی دزەکردن و لێچوون لە بۆرییەکی هەناردەکردنی نەوتدا، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2 لە بەسڕە راگیرا، کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای لوکئۆیڵی روسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کاری تێدا دەکرێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی 460 هەزار بەرمیل نەوتە.
ئەمەش لەکاتێکدا، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان، قەبارەی یەدەگی کێڵگەکە زیاترە لە 0.5٪ـی نەوتی خاوی جیهان.
