کەشناسی: لێزمەباران دەبارێت

٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش (1 – 2) پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشی ناوچەکە بەگشتی هەور و باراناوی دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەکات و کاریگەرییەکەی لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و پلەکانی گەرماش (1 – 2) پلە نزم دەبێتەوە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، شێوازی بارانبارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێک کات و ناوچە بۆ لێزمەباران دەگۆڕێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4 - 6) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش (6 - 8) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی